Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:03

وه‌زیری به‌رگریی عێراق: ئه‌مریكا به‌دوو قۆناغ له‌ عێراق ده‌كشێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


وه‌زیری به‌رگریی عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كدا به‌ وردی باسی كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمان له‌ عێراق ده‌كات. 

پێگه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگریی عێراق له‌ دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و عێراقدا واژوو كراوه‌ و ده‌ڵیت: پۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه‌ دوو ساڵ ده‌خایه‌نتێت.

 عه‌باسی زیاتر گوتی، لیژنه‌ باڵاكانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا و عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ وڵات، ماوه‌كه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت و به‌ دوو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت. گوتیشی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ ئێستاوه‌ تا كۆتایی دوو هه‌زارو بیست و پێنج به‌شێك له‌ هێزه‌كان ده‌كشێنه‌وه‌ و له‌ قۆناغی دووه‌مدا تا كۆتایی دوو هه‌زارو بیست و شه‌ش به‌ یه‌كجاری له‌ عێراق ده‌كشێنه‌وه‌. 

وه‌زیری به‌رگریی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ لوێد ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و دوو ساڵه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان به‌س نییه‌ و ئه‌سته‌مه‌، به‌لای كه‌مه‌وه‌ ده‌بێ ساڵێكی تریش درێژ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام لایه‌نی عێراق ئه‌و بۆچوونه‌یان ره‌ت كردووه‌ته‌وه‌. 

له‌ كۆتاییدا سابت عه‌باسی رایگه‌یاند: عێراق نایه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌یه‌كجاری بپچڕێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پلانێكی جێگره‌وه‌ی داناوه‌ و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رده‌وام  ده‌بێت له‌ رێگه‌ی راوێژكاری و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ نێوانیان دێته‌ كایه‌وه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.