Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:46

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: حكومه‌تی سووریا له‌ كه‌یسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی زانیاری ناڕاستمان پێده‌دات

کوردستان TV
100%


به‌رپرسی كاروباری چه‌كداماڵین سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند ئه‌و زانیارییانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی سووریا له‌ باره‌ی هه‌بوون و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه‌ خستوویانه‌ته‌ ڕوو، ورد و ته‌واو نین. 

ئەدێدی ئیبۆ، بەرپرسی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری چەکداماڵین، بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی راگه‌یاندووه‌ حکومەتی دیمەشق زانیاریی ناتەواوی لەسەر دوو شوێنی چەکی کیمایی بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوە و نه‌تواندراوه‌ سوود له‌ زانیارییه‌كان وه‌ربگیرێت. 

زیاتر روونیكرده‌وه‌ كه‌وا ئەو تیمەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پسپۆڕه‌ بە هەڵسەنگاندنی زانیاریی چەکی کیمیایی، داوایان لە حکومەتی سووریا کردبوو روونکردنەوە بدات، به‌و پێیه‌ی پێشتر نموونەی دوو شوێنی هەڵگرتنی چەکی کیمیایی له‌ خاكی سووریا دۆزیبووه‌وه‌ کە پیشانیان ده‌دا لەو شوێنانە کار لەسەر هەندێك چەکی کیمیایی کراوە. به‌ڵام زانیارییه‌كان وه‌ك پێویست نین و ناڕوونن.

 لای خۆشییه‌وه‌ باڵیۆزی سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان راپۆرته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كیی كیمیایی به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌ما وه‌سفكرد و رایگه‌یاند وڵاتانی رۆژئاوا به‌رده‌وام ده‌نگۆی ناڕاست بۆ له‌كه‌داركردنی حكومه‌تی سووریا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.