Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:00

ڕووسیا: ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا لەگەڵ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراینا نین بە ڕێگەچارەی سیاسیی

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی کریملین، دیمیتری پێسکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا ئامادەنین قەیرانی ئۆکراینا بە ڕێگەچارەی سیاسیی چارەسەر بکەن و، ڕایگەیاند: ''لەبەرئەمە تا گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکان، دەبێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەمان لە ئۆکراینا بەردەوام بێت''.

لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ''İzvestiya''ی ڕووسی، پێسکۆڤ باسی لە قەیرانی ئۆکراینا کرد.

پێسکۆڤ باسی لەوە کرد کە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراینا بوون بە ڕێگەی سیاسیی و دیپلۆماسیی و، ڕایگەیاند: ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە گەیشتنە بە ئامانجەکان. ئەمە لە پلانی دووهەمدایە کە بە چ شێوەیەک پێیان دەگەین. بێگومان باشترە ئەمە بە ڕێگەی ئاشتتیانە بکرێت، بەڵام نە واشنتۆن، نە دەوڵەتانی ئەورووپا، نە ئۆکراینا لەگەڵ ڕێگەچارەی سیاسیی و دیپلۆماسییدا نین. لەبەرئەمە دەبێت ئۆپەراسیۆنە سەربازیە تایبەتەکەمان لە ئۆکراینا تا گەیشتن بە ئامانجەکان بەردەوامبن.

هاوکات پێسکۆڤ باسی لە دۆخی ناوچەکانی دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا کرد کە ڕووسیا لکاندوونی بە خاکی وڵاتەکەیەوە و ڕایگەیاند: ئەمانە بەشێکی دانەبڕاوی خاکی ڕووسیان. ئەم ناوچانە هی ڕووسیان. بێگومان دۆخێکی تایبەت لەم ناوچانە هەیە.

سەبارەت بە شەرعییەتی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، پێسکۆڤ ڕایگەیاند: بەپێی یاساکان زێلێنسکی سەرۆکێکی شەرعی نییە. لە ڕاستییدا دەسەڵاتی شەرعی لە ئۆکراینا بەهۆی ئەو کودەتایەی لە ساڵی 2014دا کرا کۆتاییهات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.