Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:02

کارەساتی لافاو لە نیجەر گیانلەدەستدانی 273 کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


بەهۆی کارەساتی لافاو لە نیجەر کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە دروستبوو، 273کەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگریی نیجەر، لە ڕاگەیاندراوێکدا کەشوهەوای نالەباری وڵاتەکەی خستەڕوو.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەهۆی لافاوەکانەوە 273 کەس گیانیان لەدەستداوە و، نزیکەی 95هەزار خێزان بەناچاری ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و دەربەدەربوون.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئاژەڵانی کێڵگەش بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتییەوە لەناوچوون و، قوتابخانە، ناوەندەکانی تەندروستیی و دووکان و بازاڕەکان زیانیان بەرکەوتووە.

ناوچەکانی تاهۆوا و مارادی باشووری ڕۆژئاوای نیجەر لەو ناوچانەی وڵاتەکەن کە زۆرترین کاریگەریی کارەساتە سروشتییەکەیان لەسەرە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.