Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 16:36

بەرپرسێكی باڵای وەرزشی ئێران لە تاران هاتە كوشتن

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی باڵای یەكێتی مشتەكۆڵەی ئێران لەنێو جەرگەی تارانی پایتەختی وڵاتەكەی بە چەقۆ و فیشەك هاتە كوشتن.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە: درەنگانی شەوی رابردوو عیسا محەمەدی پاڵەوان و ئەندامی یەكێتی مشتەكۆڵەی ئێران لەنێو باخچەی ماڵەكەی خۆیدا لە باشووری تاران بەشێوەیەكی دڕندانە هاتە كوشتن.

محەمەد كوڕی كوژراوەكە رایگەیاند: باوكم لەلایەن چەند كەسێكەوە بە 11 فیشەك و 5 چەقۆ لێی دراوە و كوژراوە.

هێزە ئەمنییەكانی ئێران هەوڵەكانیان دەستپێكردووە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و تا ئێستا دەستگیرنەكراون.

عیسا محەمەدی بەرپرسی مشتەكۆڵەی پارێزگای ئازەربایجان و ئەندام و گوتەبێژی یەكێتی مشتەكۆڵەی ئێران بوو، لە هەمانكاتیشدا سەرۆكی هەڵبژاردەی لاوانی مشتەكۆڵەی ئێران بوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.