فەرماندەیی ناوەندیی ئەمه‌ریکا ناسراو به سێنتكۆم ڕایگەیاند، سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە کە لە زیندانێكی شاری ڕەقەی سووریا هەڵهاتبوو.
ئه‌و فه‌رمانده‌ییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاندووە، دەستگیرکراوەکە هاوکاریی ئەو داعشانەی کردووە کە لە گرتووخانەکەی ڕەقە هەڵاتبوون، هه‌روه‌ها فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا هۆشداری لە مەترسی هەڵاتنی ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش دەدات له ڕه‌قه‌ی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سوپای ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەماهەنگیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، چەند ڕۆژێک دوای هەڵاتنی پێنج چەکداری بیانی داعش لە گرتووخانەی ڕەقە، لە ئۆپه‌راسیۆنی هاوبەشدا توانیان ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی داعش به‌ناوی خالید ئەحمەد ئەلدەنداڵ دەستگیر بکەن.
گوتیشیان، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمه‌ریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی هەڵهاتنی چەکدارانی داعش و به‌رده‌وامیش ده‌بن تاوه‌كو به‌ته‌واوی تیرۆریستانی داعش بنبڕده‌كرێت.
بەپێی بەیاننامەکە، ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكردووه، زیاتر لە نۆ هەزار چه‌كداری داعش لە بیست زیندان لە سووریا دەستبەسەرن و ئەمەش دەکاتە سوپایەکی داعش و ده‌بێت زۆر به وردی چاودێری بكرێن و ڕێگه‌ی هه‌ڵاتنیان لێبگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.