Erbil 8°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 09:55

دهۆك.. حه‌وت گوژمه‌ بۆ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ دهۆك و ده‌وروبه‌ری خه‌رج ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 100%ی داهاتی شاره‌وانی و 17%ی داهاتی ئاو له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی دهۆك ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی حه‌وت گوژمه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی جۆراوجۆری خزمه‌تگوزاریی ڕاكێشانی هێڵی ئاو و دابینكردنی ئاو به‌ تانكه‌ر بۆ گونده‌كان و دانانی بۆریی ئاو و دروستكردن و قیرتاوكردنی شه‌قام‌ له‌ شاری دهۆك و ده‌وروبه‌ری.
پڕۆژه‌كان:
گوژمه‌ی 21،043،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی هێڵی ئاو له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ئێتیتای نوێ، نزاركێ كۆن له دهۆك.
گوژمه‌ی 45،600،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌ تانكه‌ر بۆ گونده‌كانی ئێمینكی و زرهه‌وا و زێوا شفیق و بادێ له‌ دهۆك.
گوژمه‌ی 10،090،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بۆریی ئاو له‌ گوندی باجلور-دهۆك.
گوژمه‌ی 28،000،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی دابینكردنی گازوایل بۆ مۆلیده‌ و ئامێره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی دهۆك به‌مه‌به‌ستی ڕاییكردنی كاره‌كانیان و به‌رهه‌مهێنانی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتییان‌.
گوژمه‌ی 49،705،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی دابینكردن و دانانی بۆریی ئاو بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی ئێمینكێ له‌ ناوچه‌ی زاوێته‌.
گوژمه‌ی 41،537،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شۆسته‌ له‌ نزیك بنكه‌ی لالش له‌ كه‌رتی 82ی ڕۆژئاوای دهۆك.
گوژمه‌ی 62،745،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی دروستكردن و قیرتاوكردنی شه‌قامی خزمه‌تگوزاری له‌ گه‌ڕه‌كی شندوخا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.