Erbil 8°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:13

هه‌ولێر.. گوژمه‌ بۆ پێنج پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری خه‌رج ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی و ئاو، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا به‌ خه‌رجكردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌كی پێویست به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، له‌وانه‌ پڕۆژه‌ی خۆڵكاری بۆ شه‌قامه‌كانی 12م، 15م، 20م، 30مه‌تریی هه‌شتی حه‌سارۆك كه‌ ئێستا كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه‌ و پرۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی شه‌قام له‌‌ كه‌ورگۆسك و قیرتاوكردنی شه‌قام له‌ سنووری شاره‌وانیی شه‌مامك.
پڕۆژه‌كان:
خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 19،838،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی شه‌قام له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان له‌ سنووری شاره‌وانیی كه‌ورگۆسك.
خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 32،105،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر.
خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 42،600،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی دابینكردن و به‌ستانی هێڵی گواستنه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌ی MBBR له‌ پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان له‌ هه‌ولێر.
خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 47،516،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی چه‌ند كۆڵانێك له‌ گه‌ڕه‌كی دووسه‌ره‌فه‌تاح له‌ سنووری شاره‌وانیی شه‌مامك.
خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 972،730،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی خۆڵكاری له‌ زۆنی (D) بۆ شه‌قامه‌كانی 12م، 15م، 20م، 30مه‌ترییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك.
وێنه‌: پڕۆژه‌ی خۆڵكاری به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی شه‌قام له‌ هه‌شتی حه‌سارۆك.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.