شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانییدا لهبارهی مووچهی مانگی حهوت و ههشت رایگهیاند، نابێت بەهۆی نەبوونی بایۆمەتری یان هەبوونی هاوکاری چاودێریی کۆمەڵایەتیی مووچەی هیچ کەسێک ببڕدرێت.
گووتیشی: ئەوەی بایۆمەتری نەکردووە نابێت مووچەی ببڕدرێت، چونکە مانای ئەوە نییە کەسەکە بوونی نییە.
لە شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 500 هەزار فەرمانبەر بایۆمەترییان کردووە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆککۆمار و فراکسیۆنە کوردستانییەکان پێکەوە کۆدەبنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد، لەگەڵ سەرۆکوەزیران قسەم کرد و ئەمڕۆ فەرمان دەکات بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت و هەفتەی داهاتووش مانگی هەشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.