دهروازهی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگهیاند، ئاگاداری هاوڵاتیان دهكهینهوه كه هاتووچۆی گەشتیاری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئیران وەکو جاران ئاسایی بوهتەوە.
له ڕاگهیهندراوێكدا دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بڵاویكردهوه، ئاگاداری هەموو گەشتیاران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئێران دەکەینەوە ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی هەرێمی کوردستان یان کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن هاتووچۆی گەشتیاری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئیران وەکو جاران ئاسایی بوهتەوە.
10ی ئەم مانگە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگهیاند، بههۆی هاتنی ههزاران زیارهتكار له ئێرانهوه بۆ چلەی ئیمام حوسێن له عێراق، بڕیاردرا هاتووچۆ بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاسی گەشتیاری بۆ شارهكانی كوردستانی ئێران و شارهكانی دیكه بۆ ماوەی 15 رۆژ ڕابگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.