Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 11:50

پردێکی گەورەی کۆنکرێتی بۆ پیادەڕۆیی لەسەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%


 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی پرۆژەی "دروستکردنی پردی کۆنکریتی"يان كرد لەسەر شەقامی 150مەتریی هەولێر، لە نزیک شاری مامۆستایان، بۆ پەڕینەوەی پیادەڕۆ و ماتۆرسکیل، کە کاریگەرییەکی زۆر باشی بۆ پەڕینەوەی هاووڵاتییان بە سەلامەتی لەو سنوورە دەبێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر بەدواداچوونیان بۆ چۆنیيەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پرۆژەکە کرد، کە هەنگاوی زۆر باشی ناوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو ببێت و بخرێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.
شايانى باسه‌ ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانییە لە شاری هەولێر، بە مەبەستی خزمەتکردنی زياترى شارەکە و هاووڵاتییان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.