له شاوێس بە گوژمەی 520 ملیۆن دینار لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر وێڕای دروستکردنی ئاوەڕۆ، چەندین شەقام قیرتاو و کۆنکرێت کران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18-8-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی قەزای دەشتی هەولێر و مهریوان حاكم هادی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی ههولێر و ژمارهیهك له بهرپرسانی دیكهی لایهنی پهیوهندیدار، پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆ و کۆنکرێت و قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گوندی کەلەکینی سەر بە کۆمەڵگەی شاوەیسی سنووری پارێزگای هەولێری بەسەر کردەوە.
گوژمەی پڕۆژەکە 520 ملیۆن دینارە و بریتییە لە دروستکردنی ئاوەڕۆ لە گوندی کەلەکین و کۆنکرێتکردن و درووستکردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی چەند شەقامێک بەڕووبەری 3300 مەتر دووجا. پڕۆژەکە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
پارێزگاری هەولێر، لە شوێنی پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بە تەواوبوونی ئەم شەقامە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان دروست دەبێت، وێڕای بنبڕبوونی گرفتەکانی ئاوەڕۆ.
ڕاشیگەیاند، خزمەتکردنی دەورووبەری شاری هەولێر بەشێکە لە ئەولەوییەت و کارەکانی کابینەی نۆیەم و سەرۆکوەیران مەسرور بارزانی، کە بەردەوام جەخت لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ دەورووبەری شاری هەولێر دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.