هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد ئامادەکاریی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی هاژهكی و درۆنی دەکەن.
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویان کردووەتەوە؛ هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد له رۆژئاوای پارێزگای ئهنباڕ، دەستیان بە مەشق و ئامادەکاریی بۆ بەرپەرچدانەوەی قورسی هاژهكی و درۆنی کردووە، بهو پێیهی ئەمریکییەکان گومانیان وایە لەماوەیەکی کەمی داهاتوودا بنکەکە ڕووبەڕووی هێرشی فراوانی گرووپە میلیشیاکان دەبێتەوە.
ئامادەکارییەکانی بنکەی عەین ئەسەد لە کاتێکدایە، کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە نوێترین زانیاری سەبارەت بە وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزە بیانییەکانی ڕایگەیاندووە، هەرچەندە نزیک بووینەتەوە لە ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزە بیانییەکان، بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییە، ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دواخراوە و بڕیارە لە ئەیلولی 2025 بە فەرمی کۆتایی بە کارەکانی هاوپەیمانییەکە بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.