هێرشی هاژەكی كەتائیبی قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر تەلئەبیب و ناوچەكانی دەوروبەری لە ئیسڕائیل دەستی پێ كرد.
قەسام لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە بە دوو هاژەكی جۆری (ئێم 90) هێرشمان كردە سەر تەلئەبیب و ناوچەكانی دەوروبەری لە تۆڵەی تاوانەكانی ئیسڕائیل دەرهەق بە گەلی فەڵەستین لە كەرتی غەززە.
بڵاویشی كردەوە: هەردوو هاژەكەكە لە شوێنێكی ژێر دەسەڵاتی سوپای ئیسڕائیل هەڵدراون.
لای خۆشییەوە كەناڵی 13ی ئیسڕائیلی بڵاوی كردەوە كە لە تەلئەبیب دەنگی تەقینەوە بیستراوە و زانیارییە سەرەتاییەكان دەری دەخەن كە هاژەك لە غەززەوە ئاراستەكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.