وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕیاریدا له 2 رۆژی داهاتوودا كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر بكات و مووچه‌ی مانگی حه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە لە 13ی8ی2024، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەک لەنێوان لیژنەی دارایی، پارێزگاری بانکی ناوەندی، وەزیرانی دارایی، نەوت و پلاندانان لەبارەی مووچە و چەند پرسێکی دارایی لە بەغدا بەڕێوەچوو.
دكتۆر خه‌لیل دۆسكی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوو به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، وه‌زیری دارایی عێراق بڕیارییدا كه رۆژی پێنج شه‌ممه ده‌ست به ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بكرێت.
له‌باره‌ی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیش دكتۆر خه‌لیل دۆسكی گۆتی: وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، كه تاوەکو ئێستا وردبینی تەواو نەبووە، پێویستیشی بە ڕەزامەندی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە بۆ ناردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.