Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:25

بۆ یەكەمجار شێوازی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

میدیایەكی ئێرانی بۆ یەكەمجار شێوازی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە تارانی پایتەختی ئێران ئاشكرا دەكات.

تەلەفزیۆنی (عالەم) ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی كردەوە: كردەوەی كوشتنی هەنییە لە رێگەی هاژەك (مووشەك) بووە و لە یەكێك لە وڵاتانی دراوسێوە هەڵدراوە.

بڵاویشی كردەوە: ئەو مووشەكەی بەكارهاتووە كێشی زۆر سووك بووە بەهۆی ئەوەی لە ئاسن دروست نەكراوە، بەڵام سەرەكەی بۆمبێكی بەهێزی تەقینەوەی پێوە لكێنراوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: هاژەكەكە لە وڵاتێكی دراوسێی ئێرانەوە رەوان كراوە، بۆ ئەم مەبەستە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن تا شوێنی دروستی هاوێشتنی هاژەكەكە دیاری بكرێت.

میدیا ئێرانییەكە ئەو دەنگۆیەشی رەتكردەوە كە گوایە ئیسماعیل هەنییە بە بۆمبی دانراوە لەشوێنی مانەوەكەی كوژرابێت، چونكە لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە هیچ بۆمب یاخود چوونەژوورەوەیەكی شوێنەكە ئەنجام نەدراوە، تەنانەت هیچ كەسێكیش دەستگیرنەكراوە وەك ئەوەی باسی لێوە دەكرێت.

لە كۆتایی مانگی رابردوودا ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە هێرشێكدا لە تارانی پایتەختی ئێران كوژرا.

هەنییە بە مەبەستی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری نوێی ئێران، سەردانی تارانی كردبوو، لە شوێنی مانەوە و لە كاتی مێواندارێتیدا هاتە كوشتن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.