Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:37

مەسرور بارزانى سیمبوڵى خۆڕاگرى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان

کوردستان TV
100%


خاکەڕایی و بوێریی پێناسەی سەرکردە و کەسایەتی بەهێز وخۆڕاگرە  کە ئەویش مەسرور بارزانییە، توانیویەتی لە نێو جەرگەى ململانێ و ئاڵنگارییە ناوخۆیی و هەرێمایەتییەکانی ناوچەکە، خۆڕاگرانە بوەستێت و بە بڕیارە حەکیمانەکانی ئاسۆی دوارۆژی میللەتەکەی ڕوون بکاتەوە.

 ڕەنگە نووسینی تەنها  کتێبێک  بەس نەبێت بۆ ئەوەی ئەندێشە و جیهانبینی مەسرور بارزانی بخەینەڕوو ، کە لە ماوەی حکوومڕانییەکەی توانی بە یار و نەیار بسەلمێنێت  کە خاوەنی بست بە بستی خاکی کوردستانە و بەیەک چاو سەیری هەموو کوردستان دەکات. هاوکات توانیویەتی لێکتێگەیشتنێکی باش لەگەڵ بەغدا دروست بکات و میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسه‌رکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزێتەوە.

 مه‌سرور بارزانی، سه‌ركرده‌یه‌كە كه‌ لە سەختترین هەڵومەرجدا ئەرکی سەرۆکایەتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم کوردستانی کەوتە شان و بۆ ماوەی پێنج ساڵ، وێرای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان، لە  کاروانى چاکسازی و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بەردەوام بێت. ئومێد دەکەم  لە ڕێگەی بەچاپ گەیاندنی ئەو کتێبەم، توانیبێتم کە ئەگەر بە شێوەیەکی ڕووکەشانەش بێت بەشێک لە دیدگا و جیهانینی  بەرێزیان بخەمەڕوو.  

پێنج ساڵ ئێراده‌یه‌كی به‌هێز، پێنج ساڵ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی و خۆڕاگری و ئاوه‌دانی و دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ژیرانه‌ و به‌ره‌و پێشبڕدنی كه‌رتی كشتوكاڵی و بارزگانی و سیسته‌می بانكی و ئیداریی و خۆنه‌چه‌ماندن به‌رامبه‌ر سه‌ختترین فشاره‌ سیاسی و سه‌ربازی و دارایی و قه‌یرانه‌كان و گه‌یاندنی كورد و كوردستان به‌ره‌و كه‌ناری دڵنییایی و ئارامی.  

رێبوار حەمەلاو شوانی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.