Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:52

لە حاڵەتێكی سەرنجڕاكێش و دەگمەندا.. قوتابییەك ناوی (محەمەد محەمەد محەمەد محەمەد محەمەد)ـە

کوردستان TV
100%

دوای راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكان لە وڵاتی میسڕ، ناوی قوتابییەك لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی لە میسڕ و تەواوی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێتە جێگەی سەرنج بۆ هاووڵاتییان كە بە ناوی (محەمەد محەمەد محەمەد محەمەد محەمەد) تۆماركراوە.

قوتابییەكە لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 3ی ناوەندی سەركەوتووبووە و كۆی گشتی نمرەكانی 70.85% بەدەستهێناوە.

باوكی محەمەد دەڵێت، لە باپیرە گەورەمانەوە وەسیەتكراوە لە بنەماڵەكەمان ناوی محەمەد نەبڕێت و كوڕەكانمان ناو بنێین محەمەد.

محەمەدی قوتابیش دەڵێت، هەرچەندە هەندێجار لەنێو قوتابییان و لە قوتابخانەكەم بەهۆی ناوەكەمەوە كێشەم بۆ دروست بووە، بەڵام هەموو كات شانازیم بە ناوەكەمەوە كردووە.

جەختیشی كردەوە كە ئەویش وەسیەتنامەكەی باپیرە گەورەی جێبەجێ دەكات و لە داهاتوودا ئەگەر كوڕێكی هەبێت، ناوی لێ دەنێت محەمەد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.