به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوودجه و به‌رنامه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكرده‌وه.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، بە داخەوە ماوەیەکە بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە مەبەستی زیادکردنی بینەر و کۆمێنت و لایک، هەواڵ و زانیاری نادروست بڵاو دەکەنەوە، ئەمەش کێشەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست کردووە و وای کردووە بچنە بەردەم بانکەکان بەهۆی ئەو زانیارییە ناڕاستانەی بەشێک لە میدیاکان بڵاوی دەکەنەوە.
به ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوودجه و به‌رنامه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیشكردووه‌ته‌وه، داوا لە سەرجەم پێشمەرگە و ئەفسەران دەکەین بۆ هەر بابەتێک، کە پەیوەندی بە پێشمەرگەوە هەبێت پشت بە هەواڵ و زانیارییانە ببەستن، کە لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاودەکرێنەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.