Erbil 35°C ھەینی 13 ئەیلوول 11:02

ئێران داوایەكی بەپەلە لە هێڵە ئاسمانییەكانی جیهان دەكات

کوردستان TV
100%

ئێران بەفەرمی داوای لە بەشێكی زۆری هێڵی ئاسمانی وڵاتانی جیهان كردووە لە ئاسمانی وڵاتەكەیان دوور بكەونەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە وادەی هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئیسڕائیل بەتەواوەتی نزیك بووەتەوە.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە: ئێران بەفەرمی داوای لە هێڵی ئاسمانی وڵاتان كردووە، بۆ سەلامەتی خۆیان فڕۆكەكانیان لە رێڕەو و ئاسمانی وڵاتەكەیان دوور بكەونەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا چەندان كۆمپانیای جیهانی گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ سەر ئاسمانی ئێران و ناوچەكە راگرتووە بەهۆی مەترسی هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئیسڕائیل.

لای خۆشییەوە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دوێنێ یەكشەممە بە هاوتایەكی لە كۆمەڵەی وڵاتانی حەوت گوتووە، زانیارییان هەیە ئێران لە ماوەی 24 تا 48 كاتژمێری داهاتوودا هێرش دەكاتە سەر ئیسڕائیل.

ئێران بەڵێنی داوە بەهاوكاری گرووپ و لایەنگرانی لە عێراق و سووریا و لیبیا، هیرش بكاتە سەر ئیسڕائیل بۆ تۆڵەی هێرشەكەی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمی هەفتەی رابردووی تاران كە بەهۆیەوە ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و پاسەوانێكی كوژران.

دوای كوشتنی ئیسماعیل هەنییە، عەلی خامنەیی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كرد هێرش بكەنە سەر ئیسڕائیل، پێشبینیش دەكرێ هێرشەكەی ئەمجارە راستەوخۆ بۆ شارەكانی تەلئەبیب و حەیفا لەناو جەرگەی ئیسڕائیلدا بێت و هەروەها جەرگبڕ و بەهێزیش بێت.

لای خۆیەوە رۆژنامەی (نیۆیۆڕك تایمز)ی ئەمەریكی ئاماژەی بەوەدابوو كە رەنگە لەو هێرشە چاوەڕوانكراوەكەدا گرووپەكانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا و یەمەنیش بەشداری بكەن.

پێشتریش نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیبووی "ئێران لە رێگەی ئۆپەڕاسیۆنێكی تایبەتەوە وەڵامی بۆ كوشتنی ئیسماعیل هەنییە دەبێت".

هەروەها نووسیبووی "بێگومان ئۆپەڕاسیۆنەكە ئەوەندە توند و بەهێز دەبێت، بكەران لە ئەنجامدانی تاوانی كوشتنی هەنییە پەشیمان دەكاتەوە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.