Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:49

پاره‌ی پێویست بۆ 10 پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی و 17%ی داهاتی ئاو، بڕیاری لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك دا بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر و دابینكردنی پێداویستیی گرنگ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
1-خەرجكردنی گوژمەی (89،966،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامەكانی بازاڕی هاوچەرخ لە كەسنەزان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
2-خەرجكردنی گوژمەی (27،006،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دابینكردنی پێداویستیی كارەبایی و میكانیكی بۆ دامەزراندنی سیت پەمپ و بۆستەر دەواجن لەگەڵ چاككردنەوەی كارەباییەكانی پرۆژەی ئاوی ئیفراز1 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.
3-خەرجكردنی گوژمەی (30،000،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كڕینی گازوایل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.
4-خەرجكردنی گوژمەی (25،111،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و دانانی كربستۆن بۆ بەشێك لە كۆڵانەكانی دووسەرەفەتاح لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
5-خەرجكردنی گوژمەی (25،111،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و دانانی كربستۆن بۆ بەشێك لە كۆڵانەكانی پیرداود لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
6-خەرجكردنی گوژمەی (14،896،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دابینكردنی سۆلینۆید ڤاڵڤ بۆ چەیك ڤالڤڵی پەمپەكانی وێستگەی پرۆژەی ئاوی خواردنەوە.
7- خەرجكردنی گوژمەی (62،572،000) بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقامی كۆنكرێتی لە كۆتایی شەقامی بازاڕ تاكوو گەڕەكی كۆمەڵگەی ئیداری لە قەزای خەبات.
8- خەرجكردنی گوژمەی (10،085،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ئامادەكردنی شوێن و گواستنەوە و دانانی حاویەی زبڵی ژێر زەوی لە ناوچەی پیشەسازیی باكوورەوە تا بازاڕی سپی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
9-خەرجكردنی گوژمەی (5،829،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی لێدانی كربستۆن بۆ شەقام لە گەڕەكی هەولێری نوێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
10- خەرجكردنی گوژمەی (86،008،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كڕینی كەرەستە و گازوایل بۆ بەرهەمێنانی قیڕ لە جۆری بایندەر بۆ چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكانی سەنتەری شاری هەولێر.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.