Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:19

دەست بە دروستکردنی ڕێگەی جووتسایدی هەولێر- گەزنە كرا

کوردستان TV
100%


درێژیی ڕێگەکە 3 کیلۆمەترە، پانییەکەی 30 مەترە و بە بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری، بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێت.
کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: "بە هۆی هاتووچۆی زۆری هاووڵاتییان لە شاری هەولێرەوە بۆ دهۆك، بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرفتی شۆفێران، دەست بە دروستکرنی ئەم جووتسایدە كرا؛ هەردوو شەقامی 150 مەتری و 120 مەتری بەیەکەوە دەبەستێتەوە".
سەرتیپ سابیر، ئەندازیاری پرۆژەكە لەمبارەیەوە گوتی: "پرۆژەکە بریتیییە لە دروستکرنی شەقامێک بە دوو ئاراستە، دانانی کۆنکرێت لە نێوانیان؛ بە تەواوبوونی کۆی ڕێگاکە دەبێت بە جووتساید".
24 کاتژمێر کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە و بە تەواوبوونی ڕێگاکە، جەنجاڵی لە ناوچەکە كەم دەبێتەوە.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای فشارە دارایی و سیاسییەکان، لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان بەردەوامە؛ چەندین پرۆژەی تریش لە دروستکردندان و بە زووترین کات دەچنە خزمەت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.