Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:34

لە ئاکامی هێرش بۆ سەر کەنار دەریا و هۆتێلێک لە سۆماڵ 32 کەس کوژران

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی هێرشی ڕێکخراوی تیرۆریستیی شەباب بۆ سەر کەنار دەریا و هۆتێلێک لە مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ، 32 کەس کوژران و 63 کەسی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی سۆماڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی شەباب هێرشیان کردووەتە سەر کەنار دەریای لیدۆ و هۆتێلی بیچ ڤیو لە مۆگادیشۆ.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە خۆکوژێک لە کەنار دەریایەکی قەرەباڵغدا کە هاووڵاتیانی مەدەنی لێبووە خۆی تەقاندووەتەوە، چەند چەکدارێکیش چوونەتە هۆتێلێکەوە و تەقەیان بە ناو خەڵکەکەکدا کردووە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەو هێرشەدا 32 کەس کوژراون و 63 کەسی دیکەش برینداربوون، هێزە ئەمنییەکانیش بە درێژایی شەو ڕووبەڕووی چەکدارەکان بوونەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە هێرشەکە پشێوییەکی زۆری دروست کردووە و ژمارەیەکی زۆر بریندار گەیەندراونەتە نەخۆسخانەکان.

لەو دیمەنانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکراوەتەوە ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار لە کەنار دەریا و هۆتێلەکە بەدیدەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی پێویستی بریندارەکان بە خوێن، بانگەوازی بەخشینی خوێن کرا.

ڕێکخراوی تیرۆریستیی شەباب بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.