Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:51

ئێران.. به‌هۆی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه‌ زیاتر له‌ 20 كارمه‌ند و په‌رپرسی باڵا ده‌ستگیر كران

کوردستان TV
100%

لە درێژه‌ی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوى کوشتنى ئیسماعیل هەنییە، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران زیاتر له‌ 20 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ به‌شێكیان ئه‌فسه‌رانی باڵای هه‌واڵگری و به‌رپرسانی سه‌ربازین كه‌ گۆڕانکاریان لە پرۆتۆکۆڵى پاراستنى بەرپرسانى باڵادا کردووە.

رۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى لە زارى بەرپرسانى ئێرانەوە ئاشکرایکردووە، ئێران لێکۆڵینەوەى چڕ و فراوانى بۆ رووداوى کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسى بزووتنەوەى حەماس و پێشێلکارییە ئەمنیی و هەواڵگرییەکان دەستپێکردووە کە بوونە هۆى کوشتنى هەنییە و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 20 ئەفسەرى هەواڵگریی و کارمەندى کۆشکى میوانداری تاران دەستگیرکراون. 

بەگوێرەى زانیارییەکانى رۆژنامەکە، حکومەتى ئێران لە دوو رۆژى رابردوودا گۆڕانکاریى زۆریشی لە پرۆتۆکۆڵى ئاسایشى بەرپرسانى باڵادا کردووە. 

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دواى کوشتنى هەنییە سوپاى پاسدارانی ئێران لەرایگەیاند، لێکۆڵینەوەى ورد و گشتگیر له‌ باره‌ی كوژرانی هه‌نییه‌وه‌ دەکات و ئەنجامەکانیشی ئاشکرا دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامەکانى رانەگەیەندراون.

 سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كرێـت كه‌ ئیسماعیل هه‌نیه‌ له‌ رێگه‌ی‌ هاژه‌كه‌وه‌ له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران كوژرابێت و په‌نجه‌ی تۆمه‌ته‌مه‌كانیش روو له‌ ئیسرائیله‌و به‌ڵام سەرچاوەیەک لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئێران بە رۆژنامەى نیویۆرک تایمزی راگەیاندووە، ئیسماعیل هەنییە، لە ئەنجامى تەقینەوەى بۆمبەوە کوژراوە کە دوو مانگ پێشتر لە ژوورەکەیدا چێنراوە.

 ئه‌وه‌ش گومانه‌كان زیاتر ده‌كات له‌وه‌ی بۆشایی ودرزی ئه‌منی قوڵ كه‌وتووه‌ته‌ نێو سیسته‌می ئه‌منی ئێران‌ و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئیسرائیلیش زۆر به‌ باشی ئه‌وه‌ بۆشاییه‌ ئه‌منییانه‌یان  له‌ قازانجی خۆیان قۆستووه‌ته‌وه‌.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.