Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:28

بوومەلەرزەیەک فلیپینی هەژاند

کوردستان TV
100%


لە کەناراوەکانی ناوچەی میندانائۆ لە باشووری فلیپین، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6،3 پلە بەپێوەری ڕێختەر ڕوویدا.

ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، بڵاویکردەوە کە بوومەلەرزەیەک فلیپینی هەژاندووە.

بوومەلەرزەکە بە گوڕی 6،3 پلە بەپێوەری ڕێختەر لە کەناراوەکانی ناوچەی میندانائۆ لە باشووری ولاتەکە ڕوویداوە.

ناوەندەکە باسی لەوە کرد بوومەلەرزەکە لە قووڵایی نزیکەی 16 کیلۆمەتر ڕوویداوە و، هێشتا زانیاری لەبارەی زیانە گیانییەکانی نەخراوەتەڕوو و، هۆشداریش لە بارەی ڕوودانی تسۆنامی نەدراوە.

فلیپین کە یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان زۆررترین بوومەلەرزە تیایدا ڕوو دەدات، دەکەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە و گڕکانی ناسراو بە ''پشتێنەی ئاگرینی زەریای هێمن''.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.