Erbil 17°C چوارشەممە 30 تشرینی یەکەم 22:55

بره‌و به‌ ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و قه‌زووین ده‌درێت

کوردستان TV
100%

شاندێكی پارێزگای قه‌زووین سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێریان كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1-8-2024، هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به ‌وه‌كاله‌ت،  له‌ دیوانی پارێزگا، پێشوازییان كرد له‌ شاندێكی پارێزگای قه‌زووینی كۆماری ئیسلامی ئێران، كه‌ پێكهاتبوون له‌ عه‌لی ره‌حمانی جێگری پارێزگاری قه‌زووین و عه‌باس ئه‌سكه‌نده‌ری جێگری كونسوڵی گشتی ئێران له‌ هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری.
له‌ دیداره‌كه‌دا هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به ‌وه‌كاله‌ت، به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنی شاندی پارێزگای قه‌زووینی بۆ شاری هه‌ولێر كرد و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری لێكردن و ئاماژه‌ی به‌ قووڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و گه‌لانی ئێران له‌ رووی كه‌لتووری و ئاینی و سیاسییه‌وه‌ كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر بره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كرده‌وه‌.
  پارێزگاری هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت، دیدگای پارێزگای بۆ شاندی میوان له‌ بواره‌كانی بازرگانی و گه‌شتوگوزار و بره‌ودان به‌ كه‌رتی ئابووری روونكرده‌وه‌، وێڕای تیشكخستنه‌سه‌ر گرنگیدان به‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كانی‌ نێوان ژووره‌ بازرگانییه‌كان و پیاوانی كاری نێوان هه‌ردوو لاو ته‌واوی ئاماده‌یی پارێزگای هه‌ولێری بۆ شاندی میوان دووپاتكرده‌وه‌.
 له‌ ته‌وه‌رێكی تر، پارێزگاری هه‌ولێر به ‌وه‌كاله‌ت، ئاماژه‌ی به‌ گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و قه‌زووین كرد، ده‌ستخۆشیشی له‌ كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی پارێزگاكه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كرد، كه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی تێدا نیشاندران، به‌ هه‌نگاوێكی گرنگی وه‌سفكرد له‌ ئاڵوگۆڕی كاڵاكان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ژووری بازرگانی و پیاوانی كاری نێوان هه‌ولێر و قه‌زووین.
پرسی هاتنی زیاره‌تكارانی ئێران بۆ هه‌ولێر و له‌وێشه‌وه‌ بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاند، ته‌واوی ئاماده‌كاریی و ئاسانكارییه‌كان بۆ هاتنی زیاره‌تكاران كراون.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ جێگری پارێزگاری قه‌زووین ئاماژه‌ی به‌ گرنگی پێگه‌ی ئابووری و بازرگانی شاری هه‌ولێری كرد و رایگه‌یاند، هه‌ولێر پێگه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری.
ئاماده‌یی خۆشی نیشاندا، بۆ بره‌ودان به‌ ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و قه‌زووین له‌ رووه‌كانی ئابووری و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و ته‌ندروستی. هه‌روه‌ها جێگری پارێزگاری قه‌زووین داواتنامه‌ی ئاراسته‌ی تیمی پارێزگا و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر بۆ پارێزگای قه‌زووین كرد، به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی زیاتری بیرۆكه‌كان و له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆكردن له‌ بواره‌ جۆراو جۆره‌كاندا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.