Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:32

وێنەی ئەو شوێنەی ئیسماعیل هەنییەی لێ كرایە ئامانج

کوردستان TV
100%

وێنەی ئەو شوێنە بڵاوكرایەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی بزووتنەوەی حەماسی تێدا كرایە ئامانج لە تارانی پایتەختی ئێران.

میدیاكانی ئێران وێنەی شوێنەیان بڵاوكردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە مووشەكێك ئیسماعیل هەنییەی لێ كرایە ئامانج و لەگەڵ پاسەوانێكی تایبەتی كوژران.

شوێنەكە دەكەوێتە تارانی پایتەختی ئێران و شوێنەكە تایبەتە بە مێوانداریكردنی سەركردە و مێوانانی باڵای حكوومەتی ئێران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تا ئێستا بڵاوكراونەتەوە، هێرشەكە لە كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامدراوە.

بزووتنەوەی حەماس و دەسەڵاتدارانی ئێران راستەوخۆ ئیسڕائیلیان بەئەنجامدانی هێرشەكەدا تۆمەتبار كرد، بەڵام ئیسڕائیل تا ئێستا بەفەرمی ئەنجامدانی هێرشەكەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.