Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:27

ئێران دەستبەسەرداگرتنی تانکەرێکی "سووتەمەنی قاچاخ"ی لە ئاوەکانی کەنداو ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دەستییان بە سەر کەشتییەک داگرتووە کە سووتەمەنی قاچاغ'ی هەڵگرتووە و هەڵگری ئالای تۆگۆ بووە.

فەرماندەیی ناوچەی سێیەمی هێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ڕاگەیاندووە بە ناوی "Pearl G" کە 700 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاغی بار کردووە و ئاڵای وڵاتی ئەفریقی تۆگۆ هەڵکردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختیش لەوە کراوەتەوە کە کەشتییەکە هی کەسێکی عێراقی دانیشتووی ئیماراتە و بە بڕیاری دادوەریی دەستی بەسەردا گیراوە.

بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوەی سوپای پاسداران، 9 سەرنشینی کەشتییەکەش کە خەڵکی هیندستان بوون، دەستبەسەر کراون.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی22ی تەممووزیش، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی لە ئاوەکانی کەنداودا بە بیانووی بوونی سووتەمەنی قاچاغ ڕاگەیاندبوو. بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی سوپای پاسداران ئەو کەشتییەش ئاڵای وڵاتی ئەفریقی تۆگۆ هەڵکردبوو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.