Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:17

بەهۆی گەرمای لە ڕادەبەدەر لە ئێران ئه‌مڕۆ لە دامودەزگا گشتییەکان کرایە پشووی فه‌رمی

کوردستان TV
100%


بەهۆی بەرزی لە ڕادەبەدەری پلەکانی گەرما لە ئێران، بڕیاردرا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ی7ی2024 لە سەرانسەری ولاتەکەدا دەوامی تەواوی دامودەزگا گشتییەکان بکرێتە پشوو.

ئەنجوومەنی زانیاری حکوومەتی ئێران، بڵاویکردەوە کە بەهۆی ئەو گەرمایەی لە سەرانسەری وڵات بەردەوامە و بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی خەڵک و ئیدارەدانی بەکارهێنانی وزە، بڕیارەکە دەرکراوە.

بەپێی بڕیارەکە، جگە لە خزمەتگوزارییەکانی هاوکاری، تەواوی دامودەزگا گشتییەکان و بانکەکان لە سەرانسەری وڵاتدا دادەخرێن.

هەربەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە، دوێنێ شه‌ممه‌ لەسەرانسەری ئێراندا دوای کاتژمێر 10ی به‌یانی دەوام لە گشت دامودەزگا گشتییەکان و بانکەکاندا ڕاگیرا.

لە کاتێکدا بەرزی پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی باشووری ئێران گەیشتووەتە 50 پلەی سەدی، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی وڵاتەکە، پلەکانی گەرما لە تاران لەمڕۆدا گەیشتووەتە 41 پلەی سەدی.

ئێران گەرمترین ڕۆژەکانی ساڵانی ڕابردوو بەڕێدەکات و، بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتەکە لە 24ی تەمووزدا بەکارهێنانی کارەبا گەیشتە 79 هەزار و 189 مێگاوات و ئاستی پێوانەیی تۆمار کرد، کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبا بڵاویکردەوە کە توانای دابینکردنی ئەو وزە زۆرەی نییە، لەبەرئەوە داوای کردبوو لە 27ی تەمووزدا دەوام لە دامودەزگا گشتیی و کەرتی تایبەتدا لە تارانی پایتەختدا بکرێتە پشوو.

بەڕێوەبەری گشتیی تەوانیر، مستەفا رەجەبی مەشهەدی، لە 25ی تەمووزدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا تێکڕای پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو دوو پلە زیادیکردووە، ئەوەیش بووەتە هۆی دروستبوونی قورسایی زۆر لەسەر بەکارهێنانی کارەبا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.