ئاگر لە پووش و پاوانی گوندەكانی دهوروبهری چۆمان كەوتەوە و نزیكەی 100 دۆنم پووش و پاوان سووتا.
بەهۆكارێكی نادیار، ئاگر له پووش و پاوانی گوندهكانی وەڵاش و گۆرۆنی له دهوروبهری چۆمان كهوتهوه و جیا له سووتانی نزیكهی سهد دۆنم زهوی، نزیك به 100 پۆرە هەنگی هەنگەوانێكیش لە كوێستانی گوندی وەڵاش كهوت.
لای خۆشییهوه بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، هەر زوو شەش تیمی بەرگریی شارستانی لە قەسرێ و چۆمان و تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دوای چەند كاتژمێرێك لە ناوچەیەكی سەختی شاخاوی، ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كرد، بەڵام بەهۆی رەشەبا و بوونی پاوانێكی زۆر رووبەرێكی زۆری سنووری گوندەكان سووتا و جگە لە زیانێكی زۆر بە هەنگەوانەكە، زیانێكی زۆریش بە ژینگەی ناوچەكە كەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.