Erbil 13°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:18

لە عێراق ساڵانە نیو ملیار مریشك دەخورێت

مریشك
کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی ئابووری عێراقی ئاشكرای دەكات، هاووڵاتییانی عێراق ساڵانە نیو ملیار مریشك دەخۆن، راشیگەیاند كە زۆرینەی ئەو مریشكانە هاوردەكراون و رێژەیەكی كەمی لە ناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت.

نەبیل مەرسوومی كە پسپۆڕێكی ئابووری عێراقییە، رایگەیاند: لە عێراق ساڵانە نیو ملیار مریشك دەخورێت، تێكڕای خواردنی مریشك بۆ هەر تاكێكی عێراقی لە مانگێكدا مریشكێكی تەواوە.

راشیگەیاند: بەرهەمی ناوخۆی مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بریتییە لە 200 هەزار تەن لە ساڵێكدا، لە بەرامبەریشدا 800 هەزار تەنی دیكەی لە دەرەوە هاوردە دەكرێت.

هەروەها رایگەیاند: زۆرینەی ئەو مریشكانەی هاوردەی عێراق دەكرێن لە توركیا و ئێران و بەڕازیلەوە دێن.

پسپۆڕەكەی ئابووری ئاماژەی بەوەش دا كە پێویستە حكوومەتی عێراق پاڵپشتی زیاتری بەرهەمهێنانی مریشك بكات لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی ناوخۆ، لەبەرامبەریشدا مریشكی هاوردەكراو كەم بكاتەوە.

جەختیشی كردەوە ئەگەر كێڵگە پەلەوەرییەكان پاڵپشت بكرێن، توانایان هەیە پێداویستی تەواوی عێراق پڕ بكەنەوە كە ئەمەش بۆ دۆخی ئابووری عێراق دەستكەوتێكی گەورە و نایاب دەبێت.  

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.