Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:38

شای ئوردن پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە

کوردستان TV
100%

شا عەبدوڵای دووەم كوڕی حوسێن شای ئوردن ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانێكی شاهانەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی گەلی ئوردن (پەرلەمانی ئوردن) دەركرد.

لە فەرمانە شاهانەكەی شای ئوردن هاتووە "من عەبدوڵای دووەم كوڕی حوسێن شای ئوردن، بەپێی بڕگەی 3 لە ماددەی 34ی دەستوور، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی 25/7/2024 بڕیارمان دا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی گەلی ئوردن".

پەرلەمانی هەڵوەشاوەی ئوردن پێشتر لە 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 2020 هەڵبژێردرابوو.

بەگوێرەی دەستووری ئوردن، چوار مانگ بەر لە كۆتاهاتنی چوار ساڵەی تەمەنی پەرلەمان، دەبێت پەرلەمانەكە هەڵبووەشێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ شای ئوردن بڕیاری هەڵوەشاندنەوەكەی دەركرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.