Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:47

بە هۆی پشتیوانییەكانی كابینەی نۆیەمەوە بەرهەمی تەماتە بەرەو زیادبوون دەچێت

کوردستان TV
100%


بەشێک لە جوتیاران بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن: "قەدەغەکردنی بەروبوومی هاوردە لە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمە ناوخۆییەکان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، وای کردووە لە زیان بپارێزرێین و بەرهەمی ڕەنج و ماندووبوونمان بە شایستەییەوە وەربگرین".
عەبدولسەمەد عارف، بازرگانێکی كشتوكاڵییە و دەڵێت: "دوای ڕێکارەکانی حکومەت بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران، جیاواز لە پێشوو، ئێستا بازرگانان بە تێچوویەکی زۆرتر لە کێڵگەی جوتیاران بەرهەم دەکڕن و دەیگوازنەوە بۆ بازاڕ، بەوەش بەرهەمی جوتیاران پارەی زیاتر دەكات".
كابینەی نۆیەم، لە كارنامەی خۆیدا، جەختی لە پشتیوانیكردنی كشتوكاڵ و هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات كردووەتەوە. لەو سۆنگەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 15 ی شوباتی 2023، لەبارەی پشتیوانیی كشتوكاڵی و جوتیاران گوتی:"جەختم لەسەر ئەوە کردووەتەوە دەبێت وەبەرهێنان لە بەرهەمی کشتوکاڵدا بکەین، یارمەتی جوتیاران بدەین، بۆ ئەوەی بتوانن ئەو سامانە نیشتمانییە بە ئاستێک بگەیەنن، ببێتە هۆی ئاوەدانیی وڵات و زیادکردنی داهاتی ناوخۆ".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.