Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:20

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و كابینەی نۆیەم؛ وەرچەرخانی شارسازی و گەشەی گەشتیاری

کوردستان TV
100%


بڕیاری بە ئیدارەبوونی سەربەخۆی زاخۆ، یەکێک بوو لە بڕیارە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە وای کرد دەڤەری زاخۆ، دەستی ئاوەدانیی زیاتری پێ بگات و چەندین پرۆژە و خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتییان بکات.
لەو ماوەیەدا، سەرجەمی پرۆژەکان 286 پرۆژە بوون؛ کە لە ئێستادا 218 پرۆژە تەواو بوونە، 68 پرۆژە لە جێبەجێکردندان و لە ماوەیەکی نزیکدا دەچنە خزمەت هاووڵاتییان.

دابەشبوونی پرۆژەکان بەسەر سێکتەرەکاندا بەم شێوەیەن:

- کەرتی شارەوانی، ڕێگا و پرد: 9 پرۆژە.
- کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا: 17 پرۆژە.
- کەرتی ئاو، ئاوی ژێرزەوی و چاندن: 45 پرۆژە.
- کەرتی تەندروستی: 20 پرۆژە.
- کەرتی کارەبا: 33 پرۆژە.
- کەرتی گەشتوگوزار و شوێنەوار: 16 پرۆژە.
- کەرتی فەرمانگەکانی حکومەت و ئەوقاف 54 پرۆژە.

لە ماوەی پێنج ساڵی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، 7 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نوێ دامەزراون و 17 بنکە و نووسینگە و بەش کراون بە بەڕێوەبەرایەتی، هەروەها 16 بەڕێوەبەرایەتی کراونەتەوە کە پێشتر نەبوون.
لە 81٪ ی شەقام و کۆڵانەکانی زاخۆ قیڕ کراون و گرنگترین ئەو پرۆژە ستراتیجییانەی زاخۆ کە لە ئاییندەدا جێبەجێ دەکرێن؛ بریتین لە دروستکردنی شەقامی (60 مەتری، ناوچەی پیشەسازی و بەنداوی ئانکۆ)، کە سوودێکی زۆری بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە دەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.