Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 12:05

تیمێكی تایبه‌تی رووپێوی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ده‌ستبه‌كار بووه‌

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه‌ و تیمێكی‌ تایبه‌تی‌ رووپێوی‌ ده‌ستی‌ به‌ كار كردووه‌. 

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تیمی ڕووپێویی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، به‌ هاوكاریی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كه‌ورگۆسك، له‌ ڕۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ ڕووپێوی و ڕێكخستنه‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیی كه‌ورگۆسك، به‌ مه‌به‌ستی دانانی نه‌خشه‌ی كه‌رتی ئه‌و سنووره‌، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران.

 به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌وی‌ به‌سه‌ر ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ كوردستان به‌گوێره‌ی‌ مه‌رج و رێنوێنییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شتوگوزار دابه‌ش ده‌كرێت. 

پێشووتریش ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاندبوو، دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران له‌ كاتێكی نزیكدا ده‌بێت و رێكاره‌كان زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.