Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:34

پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی كوردستان کۆتایی هات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی هەینی (19ی تەمووزی 2024)، دواڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بوو لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، کە لە6ی حوزیرانی 2024 دەستی پێ کرد؛ بڕیار بوو 700 هەزار تۆن وەربگیرێت، بەم شێوەیە:
1- بڕی 282 هەزار تۆن سلێمانی
2- بڕی 228 هەزار تۆن هەولێر
3- بڕی 189 هەزار تۆن دهۆک
لەو ماوەیەدا تونراوە بڕی (685،974.940) هەزار تۆن وەربگیرێت بەم شێوەیە:
1- بڕی (277,459.420) هەزار تۆن سلێمانی
2- بڕی (222,159.760) هەزار تۆن هەولێر
3- بڕی (186,355.760) هەزار تۆن دهۆک
ئەو بڕەی نەتوانرا وەربگیرێت، بە هۆی ئەوە بووە بەپێی ئەو مەرجانە نەبوو کە وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی فیدڕاڵ داینابوو، کە بریتی بوو لە بڕی (14,025.060) هەزار تۆن.
کۆی گشتیی پارەی شایستەی جوتیاران نزیکەی (590) ملیار دینارە و لەو بڕەش تا ئێستا (74,500) ملیار دینار هاتووە و بەم شێوە بەسەر جوتیاراندا دابەش کراوە:
1- بڕی 28 ملیار دینار سلێمانی
2- بڕی 17 ملیار دینار هەولێر
3- بڕی 29 ملیار و 500 ملیۆن دینار دهۆک
بڕی ئەو پارەی وەک شایستەی جوتیاران ماوە، بریتییە لە 515 ملیار دینار؛ چاوەڕێ دەکرێت لە ئاییندەیەکی نزیكدا، بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەت و پاش تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکان، بەسەر جوتیاراندا دابەش بکرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.