Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:30

لیستی مووچەی مانگی تەمموز ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ کرا

کوردستان TV
100%

لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی7ی2024، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لیستی مووچەی مانگی تەمموزی سەرجەم فەرمانبەران، مووچەخۆران، دەزگا ئەمنی و سەربازیەکان لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.