Erbil 18°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 06:07

تڕامپ: هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە ئه‌مه‌ریكا دەست پێدەکەین

کوردستان TV
100%


تڕامپ ڕایده‌گه‌ێنێـت، گەورەترین هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوە بۆ کۆچبەرانی نایاسایی لە مێژووی ئەمه‌ریکادا دەست پێدەکەین. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتوو گرنگترین هەڵبژاردن دەبێت لە مێژووی وڵاتەکەدا، بەڵێنیشیدا ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبێنێت، کاردەکات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیاسەتی ئیدارەی جۆ بایدن.

تڕامپ لەمیانی گردبوونەوەیەکی هەڵبژاردندا لە ویلایه‌تی میشیگان، کە یەکەم دەرکەوتنی بوو لە دوای ڕووداوەکەی هەوڵی تیرۆرکردنی شەممەی ڕابردوو، گوتی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو گرنگترین هەڵبژاردن دەبێت لە مێژووی وڵاتەکەماندا و ڕێگە ناده‌ین ساختەکاری تێدا بكرێت. 

هه‌روه‌ها تڕامپ بەڵێنیدا کۆتایی بە سیاسەتی سنوورە کراوەکان بێنێت، چونکە باج لەسەر ئەمه‌ریکییەکان زیاد دەکات و کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەمان داگیر دەکەن، ئێمەش کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکان. سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیدارەی بایدن ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی کۆچبەرانی نایاسایی کرد بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا ده‌نگی پێبده‌ن.   

هاوكات تڕامپ دووپاتیکردەوە کە کاری گەورە بۆ خەڵکی میشیگان دەکات و پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ئەمه‌ریکا لە لەناوچوون ڕزگار دەکات. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.