Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:24

حکوومەتی ھەرێمی كوردستان بە دوو ڕێگا بەرھەمی ناوخۆ ساخ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێم دەڵێت، لە ئێستادا بەرھەمی مریشک و ھێلکە لە پێداویستی ناوخۆ زۆر زیاترە، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوو ڕێگەوە بەرھەمەکان ساخ دەکاتەوە و بازاڕی بۆ پەیدا دەکات.

فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ، لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی جدی دراوە بۆ ئەوەی ھەم سەرچاوەی داھات زیاد بکرێت و ھەمیش بەرھەمی ناوخۆ زیاد بکرێت، بە جۆرێک لە ئێستادا بەرھەمی ھێلکە و مریشک زۆر لە خواستی ناوخۆ زیاترە و دەتوانین بۆ دەرەوەشی ھەناردە بکەین، چونکە ئێستا جگە لە ھەرێمی کوردستان بۆ عێراقیش بەرھەممان دەڕوات، بەڵام زۆر جار گرفتمان بۆ دروست دەکەن.

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ گوتیشی: ئێستا بەراورد بە ڕابردوو بەرھەممان زۆر زیاتر بووە، بەجۆرێک پێشتر لە بەرھەمی گۆشتی مریشک ھەزار و 534 پڕۆژەمان ھەبوو ئێستا بۆتە 2 ھەزار پڕۆژە، ھەروەھا 135تەن گۆشتمان ھەبوو ئێستا 265 تەن گۆشتمان ھەیە و لە بەرھەمی ھێلکەش پێشتر 11 پڕۆژەمان ھەبوو ئێستا زیادی کردووە بۆ 46 پڕۆژە بەجۆرێک لە 3 ھەزار کارتۆن بۆ 15 ھەزار کارتۆن زیادی کردووە.

فیراس سدیق باسی لەوەشکرد: بۆ ئەوەی بەرھەمیش بازاڕی بۆ پەیدا بکرێت و ساغ بکرێتەوە بەھۆی ئەوەی زیاد لە خواستی ناوخۆیە، کار دەکرێت بۆ ڕێکخستنەوە بەجۆرێک نرخەکان لە بەرژەوەندی خەڵک و خاوەن پڕۆژەکانیش بێت، بۆیە دوو پڕۆژە ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەو پڕۆژانە گۆشتی مریشک ئامادە بکرێت بۆ فرۆشتن و ساغکردنەوەی، ڕێگای دووەمیش کار دەکرێت بۆ ئەوەی بەرھەمی مریشک و ھێلکە ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتیش بکرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.