Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:26

لە هەولێر دەستبەسەر بەرهەمێکی ساختەدا گیرا

کوردستان TV
100%


بە هەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی ئابووریی ئاسایش دەستبەسەر بەرهەمێکی ساختەدا گیرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ی7ی2024، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان بڵاویكرده‌وه‌، بە هەماهەنگیی لەگەڵ هۆبەی ئابووریی ئاسایشی هەولێر، دەستیانگرت بەسەر بەرهەمێکی ساختەدا بە ناوی های سمایل کە بۆ مەبەستی سپیکردنەوەی ددان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ریکلامی بۆ دەکرێت و بە ئۆنلاین دەفرۆشرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ هاوڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ خۆتان بەدووربگرن لە کڕینی دەرمان و بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکی بەشێوەی ئۆنلاین، چونکە بەکارهێنانی ئەو جۆرە بەرهەمانە مەترسیی گەورە لەسەر تەندروستیتان دروستدەکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.