Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:33

لە سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووەوە ڕێپێدانی دابەش دوو له‌ 8ی حه‌سارۆك دەست پێدەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئاشکرای دەکات، لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، ئەو هاووڵاتییانەی خاوەن زەویین لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک، دەتوانن سەردانی شارەوانیی 4 بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو.

 کارزان هادی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی  ڕاگەیاند لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی شارەوانیی  4 بکەن بۆ ئەوەی داوای ڕێپێدان بەشێوەی پشک بکەن.

گوتی پێشتر لێژنەیەک پێکهات بۆ ئەوەی دیراسەی ئەو شوێنانە بکەن کە داوای دابەش دوویان کرد، لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاڕەکە جێبەجێ کرا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.