Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:57

هه‌ولێر... پرۆژەی پەرەپێدانی پەناگەی پاراستنی ئاژەڵان جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


پرۆژەی پەرەپێدانی شەڵتەری ئاژەڵانی بێلانەی هەولێر، بە گوژمەی نزیکەی 55 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

لە پرۆژەکەدا 400 کولانەی سەگ دروست دەکرێن و مەرج و پێداویستییەکانی پاراستنی سەگی بێلانەی تێدا ڕەچاو دەکرێت.

جگە لەمە، پرۆژەکە پێک هاتووە لە شەقامێکی قیڕ بە درێژایی 400 مەتر و 3 مەتر پانی و دروستکردنی 6 کەپری گەورە بۆ سێبەر، لەگەڵ دروستکردنی 5 حەوزی ئاو بۆ فێنککردنەوەی ئاژەڵەکان لە وەرزی گەرما.
ئەمە جگە لە کۆنکرێتکردنی گۆڕەپانێک بۆ خواردنی ئاژەڵەکان و پاراستنی ژینگەی ناو شەڵتەرەکە.

لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم هەوڵی داوە، بۆ پاراستنی سەلامەتیی خەڵک، سەگی بێلانە لە ناو شارەکان دوور بخاتەوە و مافی ئاژەڵانیش لەو چوارچێوەیەدا بپارێزێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.