پارێزگاری كەربەلا رایگەیاند، لە رێوڕەسمی ئەمساڵی عاشوڕادا لە پارێزگاكەیان شەش ملیۆن كەس بەشداری كرد.
نەسیف خەتابی پارێزگاری كەربەلا رایگەیاند: بۆ ئەمساڵ شەش ملیۆن كەس بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی عاشوڕا كرد.
راشیگەیاند: سەرجەم پلانەكانی ئەمنی و خزمەتگوزاری و گواستنەوە و تەندروستی كە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی عاشوڕا داڕێژرابوون، بەسەركەوتوو و بەبێ هیچ كێشەیەك بەڕێوەچوون.
پارێزگاری كەربەلا سوپاسی هەموو ئەو كەسایەتی و لایەنانەشی كرد كە لە سەركەوتنی ڕێوڕەسمی ئەمساڵی عاشوڕا لە پارێزگاكەیان بەشداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.