ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی7ی2024، مووچه‌ی مانگی ئایار و حوزه‌یرانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستن و دام و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش 18ی7ی2024، ئه‌م شوێنان مووچه وه‌رده‌گرن، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌كانی 70 و 80، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بری ( 26،790 ) بیست شەش ملیار‌و حەوت سەدو نەوەد ملیۆن دینار، کورتهێنان لەکۆی مووچەی ئەو 2 مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان دروست بووە و ئەو بڕە پارەیە لە شایستەی تەمویلەکەیان لە بەغداوە نەنێردراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.