وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڕیاری دا بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2023-2024 هیچ قوتابییەكی زانكۆ بە دەرنەچوو هەژمار نەكات.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق هاتووە "بۆ بەرژەوەندی قوتابیان و بەردەوامیدان بە پڕۆسەی خوێندن، نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری دا بۆ ئەمساڵی خوێندن (2023-2024) هیچ قوتابییەكی زانكۆ بە دەرنەچوو هەژمار نەكرێت، واتە ئەمساڵ (كەوتوو و دەرنەچوو) نییە".
لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە "بڕیارەكە سەرجەم قوتابییانی زانكۆ لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران بۆ هەردوو خولی تاقیكردنەوەكانی یەكەم و دووەم لە سەرجەم زانكۆ حكوومی و ناحكوومییەكان دەگرێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.