Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:51

2500 دۆنم زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە برنج داچێنراوە

کوردستان TV
100%


لەم وەرزەی چاندنی برنج؛ جوتیارانی ناوچەی گەرمیان2500 دۆنم زەوییان بە برنج داچاندووە و چاوەڕێ دەکرێت 1400 تۆن برنج بەرهەم بێت.

ستار عەلی، گوتەبێژی کشتوکاڵی گەرمیان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: "جوتیاران زیاتر لە 2500 دۆنم زەوییان بە مەرەزە چاندووە، لە تێکڕای هەر دۆنم زەوییەک، زیاتر لە 700 کیلۆ برنجمان دەست دەکەوێت".

عەبدوڵڵا محەمەد، جوتیارێکی ناوچەی گەرمیانە و دەڵێت: "پاڵپشتییەکانی حکومەت بۆ کەرتی کشتوکاڵ و زۆریی ئاوی ئەمساڵ، وای کردووە دەست بە چاندنی مەرەزە بکەین، باشیی بەرهەمەکە دەبێتە هۆی ئەوەی لە هەموو شار و ناوچەکاندا بفرۆشرێت".

سەرباری قەیرانە دارایی و ئابوورییەکان، پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەرتی کشتوکاڵ بەردەوامە و بەرهەمە ناوخۆییەکانی بەرەو زیادبوون بردووە؛ وای کردووە بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی جوتیاران خێراتر بێت.

لە ساڵی 2023 بەرهەمی برنج، گەیشتبووە 17 هەزار و 428 تۆن؛ لەو بڕە 23 هەزار تۆن هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.