ئەمڕۆ هەینی لە ئۆپەڕاسیۆنێكی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە سنووری پارێزگای دیالە، سەركردەیەكی مەترسیداری داعش و پاسەوانێكی كوژران.
لە راگەیەنراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق هاتووە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەنێو باخچەیەكی گوندی عید لە پارێزگای دیالە گەماڕۆی دوو چەكداری داعش دران.
دوو چەكدارەكەی داعش رووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بوونەوە و لە ئەنجامدا هەردووكیان كوژران كە یەكێكیان پشتێنەی خۆتەقاندنەوەشی بەستبوو.
دوای لێكۆڵینەوە لە ناسنامەی تیرۆریستەكان، دەركەوت یەكێكیان سەركردەیەكی مەترسیدارە بەناوی (ئەبوو حارس) كە بەرپرسی ناوچەیەكی فراوانی چەكدارانی داعش بووە لە سنووری پارێزگای دیالە، ئەوەی تریش پاسەوانی بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.