Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:33

رۆژی پێنجشەممە لە پارێزگایەكی دیكە كرایە پشوو

کوردستان TV
100%

پارێزگای دیوانییە بەفەرمی رۆژی پێنجشەممەی داهاتووی كردە پشوو بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.

پارێزگای دیوانییە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بە پشتبەستن بە رێنماییەكانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، عەباس شعیل زاملی پارێزگای دیوانییە بڕیاری دا رۆژی پێنجشەممە لە دامودەزگاكانی حكوومەت پشوو بێت.

چەند رۆژێك پێش ئێستا پارێزگای بەسڕەش بەهەمانشێوە پشووی رۆژی پێنجشەممەی راگەیاندبوو بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كە پێشبینی دەكرێ بگاتە 50 پلەی سیلیزی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.