Erbil 18°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 06:05

داوا لە پەرلەمانتارانی عێراق دەكرێت دەست بە دەوام بكەنەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق داوای لە ئەندامانی پەرلەمان كرد دەست بە دەوام و كارەكانیان بكەنەوە دوای كۆتاهاتنی پشووی وەرزی یەكەمی یاسادانان.

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دوای كۆتاهاتنی پشووی وەرزی یەكەمی یاسادانان و دەستپێكردنی وەرزی دووەمی یاسادانان، داوا لە پەرلەمانتاران و لیژنە و فڕاكسیۆنەكان دەكەین دەست بە دەوام و كاری پەرلەمانتاری بكەنەوە كە بریتییە لە یاسادان و چاودێریكردن.

راشیگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا وادەی دانیشتنێكی ئاسایی پەرلەمان رادەگەیەنن و دەست بە كارەكانی یاسادانان و چاودێریكردن دەكەنەوە كە كاری سەرەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.