له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لەچوارچێوەی کار‌و پڕۆژەکانی وەزارەتمان، رێگای سەرەکی قەزای پێنجوێن کەوڵۆز نۆژەندەکرێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامەو بەشە تێکچوەکانی رێگاکە چاکدەکرێتەوەو قیرتاو دەکرێت، لەسەر بوودجەی ئاسایی تێچوی پڕۆژەکە تەرخانکراوەو رێژەی 65٪ی کارەکانی تەواو بووە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، پڕۆژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی سلێمانی سەرپەرشتی دەکرێت و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانیەوە بەهاوکاری فەرمانگەی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی پێنجوێن جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.